ئەمساڵ ٦١ بنکەی گەشتیاری لە دھۆک کراونەتەوە
__2022_08_28_h15m42s1__ER.jpg)
دھۆک-KDP.info- ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای دھۆک ٦١ بنکەی گەشتیاری کراونەتەوە و بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری دھۆکیش دەڵێ، دەرفەتی کار بۆ زیاتر لە ١٢ ھەزار کەس رەخساوە لە شوێنە گەشتیارییەکان.
د.خەیری عەلی ئوسو، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە سنووری پارێزگای دھۆک مۆڵەتی کارکردن بە ٦١ بنکەی گەشتیاری دراوە، ئەوەش لە چوارچێوەی یاسا و رێنمایەکان و ئاسانکاری بۆ کەرتی گەشتوگوزار لە چوارچێوەی یاسا، بەتایبەتی لەسەردەمی کابینەی نۆ ئاسانکاری کراوە بۆ کردنەوەی شوێنە گەشتیاریەکان و پڕۆژەکانی کەرتی گەشتوگوزار".
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری دھۆک ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "لە ئێستادا ٩٠٠ بنکەی گەشتیاری و ٢٥٠ ناوچەی گەشتوگوزار لە سنووری پارێزگای دھۆک ھەن و دەرفەتی کاری بۆ زیاتر لە ١٢ ھەزار کەس رەخساندوە".
د.خەیری عەلی ئوسو دەشڵێت: "ژمارەیەک پڕۆژەی گەشتوگوزاریش لە دھۆک جێبەجێکراون، بڕیارە ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەش بخرێنە بواری جێبەجێکردن، بێگومان کردنەوەی ھەر شوێنێکی گەشتیاری و ئەنجامدانی پڕۆژەی گەشتیاری کاریگەری لەسەر دەرفەتی کار دەبێت، بەتایبەتی سرووشتی دھۆک زۆر گونجاوە بۆ گەشتیاری و ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاوی گەشتیار ڕوو لە شوێنە گەشتیاریەکانی دھۆک دەکەن".
قائید میرۆ




