لیژنەی یاسایی : پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژدەکاتەوە

هەولێر_KDP.info_ ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، لە 6/11ی ئەمساڵ کۆتایی بە خولی پەرلەمانی کوردستان دێت و پێویستە تەمەنی درێژ بکرێتەوە، لایەنەکان بڕیاری لێ دەدەن کە تا چەند تەمەنی درێژ بکرێتەوە.
ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان ، خەدیجە عومەر ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، 6/11 کۆتایی بە تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان دێت کە چوار ساڵ تەواو دەبن، بۆیە پێویستە تەمەنی درێژبکرێتەوە، چونکە دەکەوینە ناوبۆشایی یاسایی ،بەڵام پێویستە پێش ئەوە لایەنەکان بگەنە رێککەوتنێک، بۆ ئەوەی تەمەنی پەرلەمان درێژبکرێتەوە ، چونکە بڕیارە سەرەتای مانگی دابێ لایەنەکان کۆببنەوە لەسەرۆکایەتی پەرلەمان و بڕیارێک بدەن، بۆیە پێویستە لە کۆبوونەوەی داهاتووبڕیارێک بدرێت.
خەدیجە عومەر گوتیشی، لەخولەکانی ڕابردوو ساڵێک تەمەنی خۆیان درێژکردۆتەوە، بەڵام ئەمجارە بەپێی بارودۆخەکە بڕیاردەدرێت کە ڕەنگە دوو وەرز درێژبکرێتەوە ، بۆیە جارێ بڕیارنەدراوە و پێویستە بڕیارێکی لێ بدرێت.
بڵند ئیبراهیم




