موسلمان و ئێزدی و کریستیان پێکەوە کەوتنە بەر شالاوی ئەنفالی بادینان

ئەمڕۆ 34ساڵ بەسەر ئەنفالی بادینان تێدەپەڕێت و چالاکوانێکی بواری ئەنفالیش دەڵێ، لە بادینان موسلمان و ئێزدی و کریستیان پێکەوە کەوتنە بەر شالاوی ئەنفال و پێنج هەزار کەس بوونە قوربانی.
عەلی بەندی، چالاکوانی بواری ئەنفال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی کوردستانی راگەیاند" رۆژی 25ی ئاب ساڵی 1988 قۆناغی ئەنفالی هەشت گەیشتە بادینان و هەموو پارێزگای دهۆکی گرتەوە، ئەنفالی بادینان تا رۆژی 6ی ئەیلوول بەردەوامی هەبوو 77 گوندو ناوچەی گرتەوەو لە ئه نجامدا پێنج هەزار کەس بوونە قوربانی، کە تا ئێستا دوو هەزار دیار نین و کەس و کاریان داوای رۆفاتیان دەکەن.
چالاکوانەکەی ئەنفال گوتی" حکوومەتی بەعس هەموو تواناکانی خستبووەگەڕ لە ئه نفالی بادینان کورد بە یەکجاری لەنێو ببات، زیاتر لە 660 گوندی پارێزگای دهۆک خاپوورکران و خەڵکی ناوچەکە روویان لە سنوورەکان و ژمارەیەک کەمپی باکووری کوردستان کرد.
عەلی بەندی روونی کردەوە" ئەمڕۆ لەلایەن ئیدارەی دهۆک ژمارەیەک چالاکی بەبۆنەی ساڵوەگەڕی ئەنفالی بادینان بەڕێوەدەچن و داواکارین رۆفاتی شەهیدانمان بگەڕێنەوە خاکی نیشتیمان و قەلای نزارکێش بکرێتە مۆزەخانەی ئەنفال بۆ ئەوەی ببێتە رەمزی بەرخۆدانی گەلی کوردستان و زۆڵم و ستەمی زۆرداران.
قائید میرۆ




