نێچیرڤان بارزانى: گەرەنتیی پاراستنی مافە دەستووری و دەستکەوتەکان یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانە

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 34 ساڵەی ئەنفالی بادیناندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات هەموو هەوڵێک بۆ بەجینۆسایدناسندنی ئەنفال لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بدرێت، دەشڵێت، "تاقە گەرەنتیی پاراستنی مافە دەستووری و دەستکەوتەکان" یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانە.
ده‌قی په‌یامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له یادى ئه‌نفالى بادیناندا:
ئه‌مڕۆ یادى 34 ساڵه‌ى تاوانى ئه‌نفالى بادینان ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك دوا قۆناغى ئه‌نفال له 25ى ئابه‌وه تا 6ى ئه‌یلوولى 1988 سوپاى ئه‌وساى عێراق ده‌رهه‌ق به پێكهاته جیاكانى خه‌ڵكى بادینان ئه‌نجامى دا. سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان داده‌نوێنین و به شكۆوه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه، سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و كه‌سوكاریان ده‌نێرین.
تاوانى ئه‌نفال كه هه‌ر له گه‌رمیانه‌وه تا دوا قۆناغى له بادینان (182) هه‌زار هاووڵاتیى بێتاوانى كوردستان تیایدا بوونه قوربانى و شه‌هید كران، وه‌ك دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق دانى پێدا ناوه، جینۆساید و تاوانى جه‌نگ و تاوانى دژى مرۆڤایه‌تییه، بۆیه پێویسته هه‌رچى زووه حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق قه‌ره‌بووى كه‌سوكارى قوربانییان بكاته‌وه. له هه‌رێمى كوردستانیش ده‌بێ خزمه‌تى زیاترى كه‌سوكارى قوربانییان بكرێت و له‌گه‌ڵ به دۆكیومێنتكردنى تاوانه‌كه، هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ك جینۆساید بناسرێت.
له‌م یاده‌دا جه‌خت له یه‌كڕیزیى لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه تاقه گه‌ره‌نتى پاراستنى مافه ده‌ستوورییه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و داهاتوویه‌كى باشترى نه‌وه‌كانمانه، هه‌ر ئه‌وه‌ش ڕێگر ده‌بێت له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه‌ى به درێژیى مێژوو ده‌رهه‌ق به هه‌موو پێكهاته‌كان و خاك و ئاو و هه‌وا و سروشت و ژینگه‌ى كوردستان كراوه.
یادى شه‌هیدان هه‌میشه و به‌رز و شكۆدار بێت، سوپاس و ڕێز و پێ‌زانین بۆ جوامێریى خه‌ڵكى هه‌ولێر و به‌حركه و ده‌وروبه‌ریان كه له كه‌مپى زۆره‌ملێى جێژنیكان به هاناى لێقه‌وماوانى بادینانه‌وه چوون و یارمه‌تییان دان. میهره‌بانى و مرۆڤپه‌روه‌رییان هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/8/25




