٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی 34 ساڵەی ئەنفالی بادینان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی قوربانیانی تاوانی ئه‌نفالی بادینان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، گه‌لی كورد هه‌رگیز زمانی زۆرداری و تاوان قبووڵ ناكات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/8/2022، سه‌رۆك بارزانی، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 34 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفالی بادیناندا په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، لە بیست و پێنجی ئابی 1988 هەتا شەشی ئەیلوولی 1988 لەدرێژەی زنجیرە تاوانەكانی ڕژێمی عێراق لەدژی خەڵكی كوردستان، بەشێكی زۆری ناوچە و گوندەكانی دەڤەری بادینان كەوتنە بەر هەڵمەتی نامرۆڤانەی كیمیابارانكردن و گرتن و كوشتن و ڕاگواستن و ئەنفالی هاووڵاتیانی بێ تاوان لەلایەن هێزەكانی ڕژێمی ئەو كاتی عێراقدا. لە ئەنجامی ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە بە هەزاران هاووڵاتیی كوردستان شەهید و بێ سەروشوێن و ئاوارە كران و سەدان گوندیش خاپوور بوون.

مەبەستی ڕژێم لەو ڕەفتارە شۆڤینی و ئەو تاوانە گەورەیە گۆڕینی دیموگرافی كوردستان و شكاندنی ئیرادەی گەلی كوردستان لەڕێگەی چەك و زەبروزەنگ و ستەمكاری بوو. بەڵام ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ مانەوە و ئازادیخوازی سەركەوت و ئەوە دوژمنان و نەیاران و تاوانباران بوون كە كەوتنە زبڵدانی مێژوو.

لە یادی سی و چوار ساڵەی تاوانی ئەنفالی بادینان سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی کوردانی فەیلی و ئەنفالی بادینان و گەرمیان و بارزان و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان دەنێرین. لەو یادە دڵتەزێنەدا ڕایدەگەیێنین كە گەلەكەمان هەرگیز زمانی زۆرداری و تاوان قبووڵ ناكات و دەبێ دەوڵەتی عێراقیش قەرەبووی هەموو ئەو تاوان و ستەمەكارییانە بدات كە لەدژی میللەتەكەمان ئەنجام دراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار