لەم تەوقیتە بەرنامەی کۆنگرەی پارتی جێبەجێ دەکرێت
__2022_08_24_h14m49s51__ER.jpg)
هەولێر_KDP.info_ جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئامادەکاری تەواوکراوە و لە27ی ئەم مانگە دەست بەجێبەجێکردنی بەرنامەی کۆنگرە دەکرێت و سەرەتاش هەڵبژاردنی نوێنەران ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەکان دەست بەکار دەبن کە پێنج لیژنەن.
نەجات حەسەن، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، وەک لیژنەی ئامادەکار بڕیارمان داوە لە27ئەم مانگە دەست بە جێبەجێ کردنی بەرنامەکانمان بکەین و هەر لیژنەیەک لەناوچەی خۆی دەست بەکار دەبێت، کە ژمارەیان پێنج لیژنەیە، بۆیە هەر لیژنەیەک لە پارێزگای خۆی دەست بە بەرنامەکانی خۆیان دەکەن بۆ پرۆسەکە.
نەجات حەسەن گوتیشی، لە27ی مانگ بەرنامەی لیژنەکان دەست بەجێبەجێکردن دەکرێت جا ئەوە لەسەر لیژنەکان دەمینێتەوە کارەکان ئەنجامبدەن، چونکە ئامادەکاری تەواو کراوە، بۆیە جاری ئەوەی دەکرێت کۆنفرانسی ناوخۆیی نییە بۆ ناوچە و لقەکان و جارێ هەڵبژاردنی نوێنەران دەکرێت و دواتر سەرکردایەتی بڕیاردەدات چ هەنگاوی دیکە بنرێت.
بلند ئیبراهیم




