سزا قورسهكه دهچێته بواری جێبهجێكردنهوه

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر گوتی، بەھۆی ئەوەی چەندین جار بەنزینخانەکان سزا دەدرێن بە ماددی و داخستنی کاتی بەھۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ بۆیە بڕیاردراوە لەسەرەتای مانگی داھاتوو ئەوەی سەرپێچی بکات و بەنزینی خراپ بفرۆشێت بەنزینخانەکانیان دابخرێت، بۆ ئەوەی کەس بەنزینی خراپ نەفرۆشێت، چونکە حکوومەت خۆشی کوالێتی ئهو بەنزینهی دابەشی دەکات زۆر باشی کردووە.
ئاری کاکەشین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ھەندێک بەنزینخانە چەند جارێک سزادراون و بۆ ماوەیەکیش داخراون، بەڵام ھەرپابەند نابن و جارێکی دیکە بەنزینی خراپ دەفرۆشن و ھەیە چەندین جار سزامان داون، بۆیە داوامان کردووە لە قایمقامیەت کە پێویستە لەمەودوا رێکاری توندتر بگرینەبەر بۆ ئەوەی سزای قورستریان بدەین و ھیچ بەنزینخانەیەک بەنزینی خراپ نەفرۆشێت".
کاکەشین گوتیشی: "بۆ ئەوەی ھیچ بەنزینخانەیەک بەنزینی خراپ نەفرۆشێت لەسەرەتای مانگی داھاتوو ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی خراپ بفرۆشن بەیەکجاری دابخرێن، بۆیە لەسەرەتای مانگی داھاتوو ئەو بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ناوبراو گوتیشی: "حکوومەت خۆی ئێستا کوالێتی ئەو بەنزینەی دابەشی دەکات زۆر باشی کردووە کە نرخەکەی ٨٠٠ دینارە، بۆیە ناکرێت بەنزینخانەکان بەنزینی خراپ بفرۆشن".
بڵند ئیبراھیم




