ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له KDPیه‌وه بزانه

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دابینكردنی ئاوی پاك بۆ هاووڵاتییان و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كۆبوونه‌وه‌كه دوو بڕگە لە خۆ دەگرێت، یەکەمیان خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، سەبارەت بە دۆخی خزمەتگوزاری دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و بەربەست و کێشەکان و پێشنیار و چارەسەر بۆیان.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی زانیاری سەبارەت بە پرۆژەکانی خزمەتگوزاریی گشتی کە لە تەمەنی کابینەی نۆیەم جێبەجێکراون یان لە قۆناغی جێبەجێ کردندان لە داشبۆردی پرۆژەکان کە لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە کاری لەسەر کراوە.
ڕامان وریا




