شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ KDP: بڕیاره مووچەی 4 مانگی لیوای 20 خەرج بکرێت

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، بڕیاردراوە کە بوودجە بۆ فرقەی ٢٠ ھاوبەشی سوپا و پێشمەرگە خەرج بکرێت، کە لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان ئەرکیان پێ دەسپێردرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق کۆبووینەوە و گفتووگۆمان کردووە لەبارەی دابینکردنی بوودجە بۆ لیوای ٢٠ی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ناوچە کوردستانیەکان، کە ئێمە لەماوەی رابردووش بەردەوام لەگەڵ حکوومەتی عێراق لەسەر خەت بووین بۆ ئەوەی بوودجەیان بۆ خەرج بکرێت".
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتیشی: "وەزیری بەرگری عێراق بڕیاردراوە وەکو ھەنگاوی یەکەم مووچەی چوار مانگیان بۆ خەرج بکرێت، بۆیە بوودجەیان بۆ دابین دەکرێت و مووچە بۆ ئەو لیوا ھاوبەشە دابین دەکرێت و ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت".
بڵند ئیبراھیم




