٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دووەم گەورەترین عەلوە لە ئاکرێ دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ_KDP.info_  لەقەزای ئاکرێ عەلوەیەکی گەورەی هاوچەرخ دروستدەکرێت لەسەر روبەری 93دۆنم زەوی، بە گوژمەی 15ملیۆن و75هەزار دۆلار، کە دەبێتە دووەم گەورەترین عەلوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

ئەندازیار شەمال سەلیم نوعمان لە شارەوانی ئاکرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لە قەزای ئاکرێ  عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ  دروستدەکرێت کە پڕۆژەیەکی بازرگانییە و وەبەرهێنان پێی هەڵساوە و مۆڵەتیشی وەرگرتووە و رێکارەکانی تەواو کردووە و رەزامەندی لەسەر دراوە و تەنها هەندێک مامەڵەی ماوە تەواو بکرێت، ئێستا پڕۆژەکە دەستی بەکاریش کردووە، کە لەسەر روبەری 93 دۆنم زەوی دروست دەکرێت.

ئەندازیار شەمال سەلیم نوعمان گوتیشی، گوژمەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە 15ملیۆن و75هەزار دۆلارە کە پێکدێت لە قەپانی میوە و قەبانی وشکە و ئاوایی فرۆشتنی سەوزە و خواردنگە، مزگەوت ومارکێت و چایخانە و 40دوکان و کارگێڕی و 20قەپانی عەلافی و 28کۆگا و4کۆگای ساردکەرەوە و کۆگای بەستوو و بالەخانەیەک نهۆمی یەکەم بۆ مارکێت و لەسەر ئەم نهۆمە دوو بالەخانەی 6نهۆمی دروست دەکرێن کە  بالەخانەی یەکەم بۆ 12ئۆفیس  و بالەخانەی دووەم بۆ 12مۆتێل و بنکەی تەندروستی وبنکەی پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە و پارکینگ .

نوعمان باسی لەوەشکرد ، ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکە 3 ساڵ دەخایەنێت و ئێستاش ئالیەت براون بۆ سەر پڕۆژەکە و دەستیشان بەکار کردووە، بەڵام هەندێک مامەڵەیان ماوە ئەوانیش تەواو بن بەفەرمیی دەست بەکار دەبن.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار