په‌یامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
__2022_08_23_h18m52s53__HK.jpg)
به‌وپه‌ڕى په‌رۆشى و نیگه‌رانییه‌وه له پێشهاته سیاسییه‌كانى عێراق ده‌ڕوانین كه تا دێت به ئاراسته‌ى په‌رته‌وازه‌یى و قووڵتربوونه‌وه‌ى زیاترى قه‌یرانه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ى ئاسۆى چاره‌سه‌ردا ده‌ڕۆن. دۆخه‌كه وا خه‌ریكه داهاتووى وڵات و ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌خاته مه‌ترسییه‌كى جدییه‌وه و كۆى پرۆسه‌ى سیاسى و حوكمڕانى و دامه‌زراوه‌كان په‌كده‌خات.
خۆپیشاندانى مه‌ده‌نیى ئاشتیانه، مافێكى ڕه‌وا و ده‌ستووریى پارێزرا‌وه، به‌ڵام په‌كخستنى دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رى دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆیه داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان و له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین دامه‌زراوه‌كان و ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تى بپارێزن و له ڕه‌وتى ئاشتییانه و مه‌ده‌نى دوور نه‌كه‌ونه‌وه. وڵات چیتر به‌رگه‌ى ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه سه‌خت و بارگرژییه ناگرێت و درێژه‌كێشانى زیاترى ئاڵۆزى، دواجار به زیانى ته‌واوى گه‌لى عێراق ته‌واو ده‌بێت.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان جارێكى دیكه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه به‌شێكین له چاره‌سه‌ر و هه‌موو هاوكارییه‌ك ده‌كه‌ین بۆ لێكگه‌یشتن و پێكهاتنى لایه‌نه عێراقییه‌كان. وڵات پێویستى به گفتوگۆیه‌كى جددیى نیشتمانى و به‌رپرسیارانه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كانه بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، هه‌ر ئه‌وه‌ش تاكه ڕێگه‌ى دروسته بۆ ده‌رچوون له قه‌یران و بنبه‌ستى سیاسى و گه‌یاندنى وڵات به كه‌نارى ئارامى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/8/23




