٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئاب ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  پێشوازی لە هاکان کارەچای کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی،  سەردانی کردبوو .

سەرۆکی حکومەت ، سوپاسی کونسوڵی گشتیی تورکیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان، کاری لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە کردووە . هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
کونسولی گشتیی تورکیا، ستایش و پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی دەربڕی .
 

هەواڵی پەیوەندیدار