٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەست بە ھەنگاوەکانی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، جگە لە نەوەی نەوێ ھەموو لایەنە کوردستانییەکان ھاوڕابوون بۆ ئەوەی دەست بە ھەنگاوەکانی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان بکرێت.

زانا مەلا خالید، سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک فڕاکسیۆنەکان نێو پەرلەمان لەبارەی پڕۆژەی دەستووری ھەرێمی کوردستان کۆبووینەوە و بە وردی باسمان لە گرینگی ھەبوونی دەستوور بۆ ھەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دەڵێت" سەرجەم لایەنە سیاسییەکان ھاوڕابوون لەسەر ھەنگاوەکانی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان، تەنیا لایەن کە رازینەبووە بە دەستپێکردنی ھەنگاوەکانی نووسینەوەی دەستوور جۆلانەوەی نەوەی نوێ بووە.
قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار