بەھۆی بێ ئومێدبوونیان لە حکوومەتی عێراق خەڵکی شنگال کۆچ دەکەن بۆ دەرەوە

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری فەرمانگەی ھەماھەنگی و قەیرانەکان لە دھۆک باس لەوە دەکات بەھۆی ئەوەی خەڵکی شنگال لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال و حکوومەتی عێراق بێ ئومێد بوون دەستیان بە کۆچکردن کردووە بۆ دەرەوەی وڵات بە تایبەت گەنجان.
پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ھەماھەنگی و قەیرانەکان لە دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "خەڵکی شنگال بەھۆی ئەو دۆخەی لە شارەکەیان ھەیە بێ ئومێد بوونە، کە رێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت و حکوومەتی عێراق ھیچیان بۆ بکات، بۆیە دەستیان بە کۆچکردن کردووە بۆ دەرەوەی وڵات کە خێزان و گەنجن، بەڵام بە تایبەت گەنجێکی زۆر کۆچ دەکەن چونکە ئەو دۆخەی لە شنگال ھەیە زۆری کێشا و درێژی کرد ".
پیردەیان جەعفەر گوتیشی: "بەھۆی ئەوەی بەردەوام خەڵک کۆچ دەکات بۆ دەرەوەی وڵات تائێستا نەمان توانیووە ئامارێکی تەواو بەردەست بکەین بزانین ژمارەیان چەندە، بەڵام رۆژانە خەڵک کۆچ دەکات، جەعفەر ڕوونیشیکردەوە، خەڵک ئازادە و ناتوانن رێگریان لێ بکەین، چونکە دۆخەکە باش نیە لە شنگال و ھیچیش بۆ شنگال نەکراوە".
بڵند ئیبراھیم




