ئەکرەم ساڵح"" کۆنگرەی پارتی لە ئاستی ناوخۆی و کوردستانی و عیراقی رووداویکی گرنگە"
__2022_08_21_h16m41s18__ER.jpg)
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان روونی کردەوە، " کۆنگرەی پارتی لە ئاستی ناوخۆی و کوردستانی و عیراقی رووداویکی گرنگە و دەڵێ، کۆنگرەی چواردەھەمی پارتی لەسەر بنەمای پەیڕەو و بەشیوەکی دیموکراسی پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت.
ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند"بەپێێ پەیرەوی ناوخۆ دەبوایە پارتی لە ماوەی ٤ تا ٥ ساڵ لەپاش کۆنگرەی ١٣ کۆنگرەی ١٤ ئەنجام بدایە بەڵام بەھۆی ئەو بارودۆخە نالەبارەی کە ڕووبەرووی کوردستان بووە بەتایبەت شەری تیرۆرستانی داعش کۆنگرە لە کاتی ئاسای خۆی دواکەوتوە. بۆیە بێگومان گۆنگرە پیوستیەکی ھەنوکەی پارتی یە چونکە ھەلومەجی کوردستان لەماوەی ١٢ سالی رابردوو رووداو و گۆڕانکاری زۆری بەخۆوە بیناوە . پارتی پیوستی بەوە ھەیە لە رووی خودی و بابەتیەوە بەخۆیدا بچیتەوە و بۆ قۆناغی داھاتوو باشتر خۆی ئامادە بکات بەجۆریک لە ئاست گۆڕانکاریەکانی سەردەم و گەورەی پارتی و ریبازی پیرۆزی بارزانی دا بیت . ئاشکرایە کۆنگرە بۆ ھەر پارتیکی سیاسی لوتکەی دەسڵاتە بۆ نوێبونەوە و گۆڕانکاری و خۆریکخستنەوە . پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئیستا ئامادەکاری دەکات بۆ بەستنی کۆنگرەی چواردەھەمی خۆی لەسەر بنەمای پەیڕەو و بەشیوەکی دیموکراسی پرۆسەکە ئەنجام دەدات.
بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی" کۆنگرەی پارتی لە ئاستی ناوخۆی و کوردستانی و عیراقی رووداویکی گرنگە، چونکە پارتی لە گۆڕەپانی سیاسی و حوکمرانی ڕۆڵیکی گرنگی ھەیە نەک تەنھا لە ئاستی کوردستان و عیراق بەلکو لە ئاستی ناوچەکە . بۆیە ئەتوانم بلێم لە ئاستی سیاسی و جەماوەری خەلک بەبایەخەوە دەروانیتە ئەنجامی کۆنگرە , چونکە ئەنجامی کۆنگرە رەنگدانەوەی ھەیە لەسەر داھاتووی خەبات و ستراتیژی پارتی و پرۆسەی سیاسی و حکومرانی لە ئایندە . ھەر بۆیە پارتی بە میکانیزمیکی بەھیز و بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی ئامادەکاری بۆ کۆنگرە دەکات و دەیەویت کۆنگرەیەکی جۆری ئەنجام بدات بۆ ئەمەش ئامادەکاری باش کراوە .
ئەکرەم ساڵح زیاتر گوتی" پارتی ھەمیشە ھەوڵی داوە لە کۆنگرەدا بەپی ھەلومەرجی نوێ خۆی ریکبخاتەوە بە پەیرەو و پرۆگرام و سەرکردایەتیەکی نوێ وە برەو بە کار و خەباتی خۆی بدات بۆ خزمەتی زیاتر بە خەلکی کوردستان .چونکە بەھیزی پارتی زامنی سەقامگیری و پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلی کوردستانە.
قائید میرۆ




