وه‌زیر و پارێزگار: یه‌ك یه‌ك ڕاسپارده‌كانی مه‌سروور بارزانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین

ھەولێر-KDP.info- له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و پارێزگاری هه‌ولێر، ڕایانگه‌یاند له‌ژێر فه‌رمان و ڕاسپارده‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، خزمه‌تكردنی خه‌ڵك له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كان ده‌بێ و ئه‌مڕۆش گرێبه‌ستێكی گه‌وره و گرنگ بۆ ده‌ستپێكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ستی پێ كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، مژده‌یان به خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك دا، كه یه‌ك یه‌ك ڕاسپارده‌كانی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی خزمه‌تگوزاریی بۆ زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و ئه‌مڕۆ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گه‌لیاوه، كه كۆمپانیایه‌كی ناوخۆییه كرا، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قامێكی جووتسایدێكی 60 مه‌تری و لێدانی چوار بیری ئاوی خواردنه‌وه و دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی بۆ گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كان.
ڕامان وریا




