٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گۆڤار ئەنوەر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەیان و دۆست و ئاشنایانی دەکات.

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند گۆڤار ئەنوەرم  بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت".

هەواڵی پەیوەندیدار