٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی شەھیدان بۆ KDP: دۆسیەی زۆر کەوتوونەتە بەر پرۆسەی چاکسازی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- راوێژکارێکی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی پرۆسەی چاکسازی مووچەی چەندین کەسیان كه‌ به‌ده‌ر له‌ یاسای ژماره‌ 9ی ساڵی 2007ی كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان به‌ شه‌هید تۆمار كرابوون له‌ لیستی شه‌هیدا ده‌رهێناون دەشڵێ، چاکسازی لە دۆسیەی شەھیدان ھەنگاوی باشی بڕیوە سەرەڕای فشاری زۆر لەسەر لیژنەکانی چاکسازی.

شیرین ئیبراھیم عەبدولڕەحمان، راوێژکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی شەھیدان بەردەوامە و ھەنگاوی باشی بڕیوە و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە وەزارەت دەست بە چاکسازی کراوە، تا ئێستا مووچەی چەندین کەس كه‌ به‌ده‌ر له‌ یاسای ژماره‌ 9ی ساڵی 2007ی كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان به‌ شه‌هید تۆمار كرابوون له‌ لیستی شه‌هیدا ده‌رهێنراون، هه‌ر به‌ پێی یاساكه‌ش ھەر کەسێک مووچەی ڕابگرین ئەوە مافی تانەدانی ھەیە، چونكه‌ ئێمه‌ به‌ یاسای چاکسازی پەرلەمانی کوردستان كار ده‌كه‌ین و بەشێوەیەکی یاسایی پێداچوونەوە بە دۆسیەی شەھیدان دەکرێت".

راوێژکارەکەی وەزارەتی شەھیدان گوتیشی: "لە چەند مانگی رابردوودا ٧٠٧ دۆسیە له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سكاڵاوه‌ پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیەکان کراوە بۆ جێبەجێکردن".

شیرین ئیبراھیم عەبدولڕەحمان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "دۆسیەی زۆر کەوتوونەتە بەر پرۆسەی چاکسازی و ئەوانەی شایستە و مافی شەھیدبوونیان نیە ژمارەیان زۆرە و ھەموویان مووچەکانیان دەبڕدرێت، راستە داواکاری زۆرمان لەسەرە و خەڵکێک دەیەوێ بەھەر شێوەیەک بێت مووچەکەی نەبڕدرێت، ھەتا فشارێکی زۆر لەو فەرمانبەرانەی دۆسیەی چاکساز ده‌كرێت، به‌ڵام ئێمە تەنیا مووچە نابڕین، چونكه‌ شەھید ھەیه‌ کەم و کوڕی لە دۆسیەکەیدا ھەیه‌ و ھێمای لەسەر دادەنرێت بۆ پێداچوونەوە".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار