سەرۆکی هەرێمی کوردستان: گۆڤار ئه‌نوه‌ر خۆشه‌ویست و مایه‌ى رێز بوو

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: گۆڤار ئه‌نوه‌ر به نواندن و كاره كۆمیدییه‌كانى، جێگه‌ى خۆى له دڵى جه‌ماوه‌رێكى فراوانى كوردستاندا كردبووه‌وه و خۆشه‌ویست و مایه‌ى رێز بوو.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
بۆ كۆچى ناواده‌ى هونه‌رمه‌ندى بوارى نواندن و كۆمیدیا خوالێخۆشبوو گۆڤار ئه‌نوه‌ر، سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و هونه‌رمه‌ندانى هه‌ولێر و كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم.
هونه‌رمه‌ندى خوالێخۆشبوو گۆڤار ئه‌نوه‌ر به نواندن و كاره كۆمیدییه‌كانى، جێگه‌ى خۆى له دڵى جه‌ماوه‌رێكى فراوانى كوردستاندا كردبووه‌وه و خۆشه‌ویست و مایه‌ى ڕێز بوو. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و ئارامى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
یادى به خێر.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/8/21




