٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

" ئەگەر رەوشەکە بەردەوامی ھەبێت پەرلەمان بڕیاری خۆی دەدات"

سەرچاوە: KDP.info

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەگەر رەوشی ئێستای عێراق بەردەوامی ھەبێت ئەوکات پەرلەمان دواجار بڕیاری خۆی دەدات و دەشڵێ، ھەر کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان لەئێستادا رەوشەکە ئاڵۆزی دەکات.

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" خۆپیشاندەران ھێشتا لەنێو پەرلەمانی عێراق و لەبەر ئەوەش نامانەوێ لە ئێستادا ھیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان بەڕێوەبچێت، لەبەر ئەوەی ھەر کۆبوونەوەیەک بکرێت گریمانەی پێکدادان و ئاڵۆزی زیاتری رەوشەکە ھەیە، بەڵام ئەگەر رەوشەکە ھەر بەردەوامی ھەبێت دواجار پەرلەمان بڕیاری خۆی دەدات.
جێگیری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان گوتی" ھیچ داوایەک بەشێوەیەکی فەرمیی بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان لە ھەولێر نەگەیشتووتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، لە ئێسادا ھەم پەرلەمان وەستاوە و ھەمیش ئەنجوومەنی پارێزگاکان نەماون، حکوومەتیش بەتەواوەتی دەستی کراوەیە لە بابەتی گەندەلی، ئێمە چاوەڕێین لەڕووی سیاسیەوە رەوشەکە ھێو ببێتەوە.


د. شاخەوان عەبدوڵڵا روونی کردەوە" دەبێت قەناعەت بۆ لایەنی سەدری دروست بکرێت، چونکە ئەگەر رەوشەکە لەڕووی سیاسەوە چارەسەری بۆ نەکرێت ھەر چارەسەرێک کاتی دەبێت و دواتر گرژیەکان بەردەوام دەبێت، ئەگەر بێت و لەڕووی سیاسیەوە لایەنەکان بگەنە رێکەوتن ئەوە پەرلەمان ھەر لە بەغدا کۆدەبێتەوە.
قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار