"ئاکرێ دەبێتە خاوەن زانکۆی زانستە کردارەکان"
__2022_08_20_h16m7s54__ER.jpg)
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوە زانستی پڕۆژە کردنەوەی زانکۆی ئاکرێی پەسەندکرد و بڕیارە دوای رێکاری یاسایی و کارگێڕی زانکۆی کردارە زانستیەکان لە شارۆچکەی ئاکرێ بکرێتەوە.
سەباح زێباری، سەرۆکی نووسینگەی پەرلەمان لە ئاکرێ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە ئاکرێ بەردەوام لەھەوڵدابوە تا زانکۆی ئاکرێ بکرێتەوە، خۆبەشخاتە حەفتەی رابردوو بڕیاری کردنەوەی دراوە و پڕۆژە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، کردنەوەی زانکۆی کردارە زانستییەکان سوودی زۆری بۆ ھەردوو دەڤەری ئاکرێ و بەردەڕەش دەبێت.
لای خۆشیەوە د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق بە مالپەڕی فەرمیی پارتی کوردستانی راگەیاند" پێشتر وەزارەت شاندی ناردوە بۆ ئاکرێ و گەیشتوونەتە ئەو باوەرەی یەکێک لەو ناوچانەی پێویستی بە کردنەوەی زانکۆ ھەیە ئاکرێ یە، لەبەر ئەوەیش وەزارەت دوای پێداچوونەوە بڕیاری کردنەوەی زانکۆی ئاکرێ دەرکردوە.
بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتیشی" ئاکرێ ھەموو پێوەرێکی تێدایە بۆ کردنەوەی زانکۆ، ھەروەھا کەلاریش پێویستی بەزانکۆ ھەیە، کردنەوەی زانکۆ لەو دوو شوێنە پێویستە بۆ قوتابیانی ناوچەکە و سوودی زۆری دەبێت لە ڕووی زانستییەوە.
قائید میرۆ




