دوو پڕۆژەی گرینگ لە کەلەکچی جێبەجێ دەکرێن

بەڕێوبەری ناحیەی کەلەکچی دەڵێت، لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ناحیەی کەلەکچی دوو پڕۆژەی گرینگ بە گوژمەی ملیارێک و 600ملیۆن دینار لە بواری جێبەجێ کردن دان کە ئێستا بەردەوام کاری تێدا دەکرێت.
هەڤاڵ محەمەد شەریف بەرێوبەری ناحیەی کەلەکچی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، لە سنووری ناحیەی کەلەکچی دوو پڕۆژەی گرنگ ئەنجام دەدرێن ، بە گوژمەی ملیارێک وشەش سەد ملیۆن دینار ، کە ئێستا هەردوو پڕۆژە لە بواری جێبەجێ کردن دان و زۆر گرنگن بۆ ناوچەکەولەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن.
هەڤاڵ محەمەد شەریف گوتیشی، ئەوەی یەکەم دروستکردنی بینای بەرێوبەرایەتی ناحیەی کەلەکچییە ، کە دەست بەکارکرا وەستابوو ئێستاجارێکی دیکە دەستپێدەکاتەوە ، کە 20%ی تەواو بووە وکارکردنیش تێدا بەردەوامە ،چونکە بینای ئێمە بۆ ناحیە لەکرێدایە وزۆریش رێک وپێک نیە ،بۆیە پێویستمان بەبینا هەبوو وحکومەتیش رەزامەندی لەسەر داکە 800ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کردووە.
محەمەد شەریف ڕوونیشی کردەوە ، هاوکات یاریگایەکی 11یاریزانی بۆ ناحیەی کەلەکچی لە بواری جێبەجێکردن دایە ، کە ئەوەیان قۆناغی باشی بریووە وئێستا 80%ی تەواو بووە ولەماوەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت ، کە بە دوو قۆناغ تەواو دەکرێت، چونکی لەقۆناغی کۆتاییدایە و زۆری نەماوە تەواو بێت و دواتریش دەکەوێتە خزمەت گەنجانی ناحیەکە، کە ئەویش 800ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە .
بڵند ئیبراهیم




