"کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان نزیکە"
__2022_08_20_h15m37s12__ER.jpg)
لایەنە عێراقییەکان لە ئەنجامدانی کۆبوونەوە نزیکن و پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێ، ئێمە وەک پارتی لەگەڵ رێکەوتنی لایەنەکانین و لەڕووی دەستووریەوە ئاساییە کۆبوونەوەی پەرلەمان لەکوێ بەڕێوەدەچێت.
د. سەباح سوبحی، پەرلەمانتاری پارتی لەپەرلەمانی عێراق بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ھەر لە سەرەتای ئاڵۆزییەکانی عێراق ھەوڵێک ھەبوە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لە شارێکی دیکەی عێراق بەڕێوەبچێت، یەکێک لەو شارانەش ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستانە، بەڵام تا ئێستا وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان دیارنیە تا کاتێکی نادیار.
پەرلەمانتارەکەی پارتی دەڵێت" بۆچوونی پارتی لەگەل ئەوە نییە کۆبوونەوەی پەرلەمان ببرێتە شارێکی دیکە، ھەرچەندە لەڕووی دەستووریەوە کێشەی نییە، بەڵام ئێمە دەمانەوێ لایەنە عێراقییەکان بگەنە رێکەوتن ئەوکات پەرلەمان کۆببێـتەوە مەبەستمانە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ئیفتیزازی ھیچ لایەنێک بەکار نەیەت.
پەیوەست بە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانیش د. سەباح سوبحی روونی کردەوە" ھەوڵەکان گەیشتوونەتە قۆتاغێکی باش و لێکنزیک بوونەوە ھەیە لەنێوان لایەنەکان، لەبەر ئەوەیش پێشبینی دەکەین کۆبوونەوەی نێوان لایەنەکان بەڕێوەبچێت ئەویش لەچوارچێوەی پێشنیارەکەی عامری، ئەگەر بێت و پێشنیارەکە سەربگرێت ئەوە دەتوانرێت بە رێکەوتن قۆناغەکە تێپەڕینین.
قائید میرۆ




