لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە : بڕوانامە مەرج نییە بۆ کاندید بوون بۆ کۆنگرە
__2022_08_20_h15m36s16__ER.jpg)
هەولێر_KDP.info_ جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بڕوانامە مەرج نییە بۆ ئەوەی ئەندامان خۆیان کاندید بکەن بۆ کۆنگرەی پارتی .
نەجات حەسەن، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەو دەنگۆیەی بەڵاوکراوەتەوە لەبارەی ئەوەی ئەو کەسانەی کە خۆیان بۆ کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان کاندید دەکەن پێویستە بڕوانامەیان هەبێت ڕاست نییە، چونکە ئێمە هەڵبژاردن دەکەین و بڕوانامە مەرج نییە بۆ کاندید بوون.
نەجات حەسەن گوتیشی، هەر ئەندامێک مافی خۆیەتی دەنگ بدات و خۆی هەڵبژێرێت ئینجا هەر بڕوانامەیەکی هەبێت یاخود بڕوانامەی نەبێت گرنگ ئەندامی پارتی بێت.
بڵند ئیبراهیم




