٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ KDPیه‌وه‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی٣ی٩ و بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ھەڵبژاردنه‌وه‌ بزانه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- راوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گوتی، دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی رابردووی سەرۆکایەتی ھەرێم بڕیاری کۆتایی لەسەر ھەڵبژاردنەکان دراو بڕیاردرا سەرەتای مانگی داھاتوو کۆببنەوە، بڕیارە کۆبوونەوەکە لەوادەی خۆی بکرێت و حیزبەکان بڕیاری کۆتایی بدەن، چونکە ھەموو دونیا چاوی لەسەر ئێمەیە و داواکارن ھەڵبژاردن لەمە زیاتر دوانەخرێت.

راوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، زیرەک کەمال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی:  "دوای ئەوەی لەکۆبوونەوەی رابردووی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاردرا کە ٣ی٩ جارێکی دیکە کۆببنەوە و بڕیار لەبارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بدرێت، بڕیارە کۆبوونەوەکە لەکاتی خۆی ئەنجامبدرێت و گرنگە تا ئەوکاتەش رێککەوتن بکرێت، چونکە ھەموو دونیا چاوی لەسەر ئێمەیە و باس لەوە دەکەن نابێت لەوەزیاتر ھەڵبژاردن دوابخرێت و دۆستەکانمان کە ئێمەیان خۆش دەوێت تەکید لەوە دەکەن، کە پێویستە وادە دیاری بکرێت و لەسەر سیستەمی ھەڵبژاردنیش بگەنە رێککەوتن".

زیرەک کەمال گوتیشی: "ئەو لیژنەی لایەنەکان کە دروست بووە لەکۆبوونەوەی رابردوو ڕاپۆرتی خۆی ئامادەکردبوو و لەیەکێک لە بڕگەکانی کۆبوونەوە ڕاپۆرتەکەیان خوێندەوە کە ھەنگاویان ناوە و کاری خۆیان کردووە و تەنھا ماوە لەکۆبوونەوەی داھاتوو بڕیاری کۆتایی لەلایەن حیزبەکانەوە بدرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار