٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

" لە رۆژانی داھاتوو کۆنفرانسە ناوخۆییەکانی پارتی بەڕێوەدەچن"

سەرچاوە: KDP.info

بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوو کۆنفرانسە ناوخۆییەکانی پارتی بۆ ھەڵبژاردنی نوێنەرانی کۆنگرە بەڕێوەبچن و ئەندامێکی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرەش دەڵێ، چەندین لیژنە پێکھاتوونە لەسەر ئاستی بازنەکان نوێنەری کۆنگرە دیاری دەکرێن.

ئیحسان ئامێدی، ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی پارتی بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" رێنمایی سەرەکی لەلایەن سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی دەرکراون، لیژنە لەسەر ئاستی لق و پارێزگاکان پێکھاتوون و میکانیزمی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی حزب دیاریکراون، بڕیارە لە رۆژانی داھاتوو لەسەر ئاستی بازنەکان دەستبەکاربن بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی نوێنەرانی کۆنگرەی ١٤ی پارتیمان.

ئەندامەکەی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرەی پارتی دەڵێت" لیژنەکان دیارکراون و ھەموو رێکارەکان کۆتایی ھاتوون، تەنیا ماوە کەی رێکدەکەون لەسەر دیاریکردنی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ھەر بازنەیەک، بەگشتی لە چەند رۆژی داھاتوو کۆنفرانسە ناوخۆییەکان بەڕێوەدەچن.

پەیوەست بە ئامادەکردنی شوێنی کۆنگرە لە پارێزگای دھۆک، ئیحسان ئامێدی روونی کردەوە" ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرە دەستی پێکردوە و ئێستا کار لەسەر ئامادەکردنی ھۆڵی بەڕێوەچوونی کۆنگرە و ئامادەکردنی چەند ھۆڵێکی بچووکیش دەکرێت بۆ کۆبوونەوەی لیژنە تایبەتیەکانی کۆنگرە، ھەموو خزمەتگوزارییەکان ئامادە دەکرێن و ١٥ رۆژ پێش بەڕێوەچوونی کۆنگرە ھەموو ئامادەکارییەکان تەواو دەکرێن.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار