٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئۆپەڕاسیۆنەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوام دەبن "

سەرچاوە: KDP.info


ئەمڕۆ ئۆپەڕاسیۆنێکی ھاوبەش بۆ کێوماڵکردنی چەند ناوچەیەک لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە وبەرگری عێراقلە سنوری خورماتوو بەڕێوەچوو بەرپرسێکی پێشمەرگەش دەڵێ، ئۆپەڕاسیۆنی ئەمڕۆ قۆناغی پێنجەمە و ئۆپەراسیۆنەکانیش بەردەوامیان دەبێت.

لەبارەی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا ھاتوە" ئۆپەراسیۆنەکە بەپشت بەستن بەسەرچاوەی زانیارییە ھەواڵگرییەکانەوە بووە کە بە وردی لە دیدار و کۆبوونەوەکانی نێوان ھێزەکانی فیدراڵی و ھێزەکانی پێشمەرگەوە خراونەتە بەرباس و لێکۆڵینەوە. ھەر لەم سۆنگەیەدا بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، قۆناخی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین بەڕێوەچوو
لای خۆشیەوە عەمید رۆکن عادل جەباری، نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند"  ھەماھەنگی و ھاوکاری لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوامی دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستانی داعش، پێش بەڕێوەچوونی ھەر ئۆپەڕاسیۆنێک کۆبوونەوە لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکرێت، پێشتریش ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش ئەنجامدراوە بۆ ئەو ناوچانەی چەکدارانی داعش بەکاری دێنن و بەناوچەی جێی بایەخ ناسراون لەڕووی سەربازیەوە.
.
وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاند"لەم ئۆپەراسیۆنەدا یەکە سەربازییەکانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە و بارەگای ھەژموونداری سەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی دوزخورماتوو و فەرماندەیی میحوەرەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم)ی ھێزەکانی پێشمەرگە بە پاڵپشتیی فڕۆکە جەنگییەکانی ھێزە ئاسمانییەکان بەشدارن.
ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنە پشکنین و کێوماڵکردنی ناوچەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانە لە نێوان یەکە سەربازییەکانی فیدراڵی و ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سنووری ناوچەی فەرماندەیی دیالە و بارەگای ھەژموونداری ئۆپەراسیۆنی دوزخورماتوو و کێوماڵکردنی سەرجەم گوند و دەشتاییەکانی نێوان ھەردوو سنوورە دەستنیشانکراوەکە لەنێو ناوچانەی کە مایەی بایەخی ھاوبەش ناسراون بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی تیرۆریستان و داواکراوەکان و وشککردنەوەی سەرچاوەی تیرۆر و دابینکردنی ئاسایش و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکان
عەمید رۆکن عادل جەباری زیاتر گوتی" تا ئەو کاتەی دوو لیوای ھاوبەش بۆ ئەو ناوچانەی بوشایی ئەمنی ھەیە بەڕێوەچوونی ئۆپەڕاسیۆنی ھاوبەش بەردەوامی دەبێت، تا تیرۆرستان نەتوانن لەو شوێنانەی بەکاردێنن جووڵە بکەن و ھیچ شوێنێک بۆخۆیان بەکاربێنن، لەھەر شوێنێک بزانین داعش دەستی بە جووڵە کردوە ئۆپەڕاسیۆنی ھاوبەش ئەنجامدەدەین و رێگە نادەین داعش بەھێز بێتەوە.
قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار