بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

سلێمانی-KDP.info- بەبۆنەی ٧٦مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
دەقی پەیامەکە…
بەڕێز / کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەناوی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و گشتی و ھەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و دۆست و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین، ھیوادارین ئەم یادە ببێتە ھەوێنی کارکردنی ھەمەلایەنە لە پێناو یەکڕیزی و سەقامگیری و ئاشتی و ئاوەدانی و بەرەوپێشبردنی پڕۆسەکانی چاکسازی و خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا، بەجۆرێک لە ئاستی خواست و داخوازییەکانی گەلەکەماندا بێت، بەتایبەت لە ئێستای پڕ کێشە و قەیرانەکاندا بۆ رەواندنەوەی ئەو نائارامیەی بەرۆکی گرتووین، بێگومان چارەسەری ھەموو کێشە و قەیران و ئاستەنگەکان بە ھەوڵی دڵسۆزانەی ھەمووان ئەبێت، دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین.
ھەر شاد و سەرکەوتووبن
بزووتنەوەی گۆڕان
١٥ی٨ی٢٠٢٢




