حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی کرد

ھەولێر-KDP.info- ئیبراھیم عەلیزادە، سکرتێری کۆمەڵە رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بەبۆنەی ٧٦مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی کرد.
دەقی پەیامەکە…
بۆ: بەڕێز مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
بابەت: بروسکەی پیرۆزبایی
سڵاوێکی گەرم.
بەبۆنەی یادی ٧٦ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی بەڕێز رێبەری حیزب، جەنابی کاک مەسعود بارزانی و بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتی و ھەموو ھۆگرانی ڕێبازی پارتی دەکەین و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
ئیبراھیم عەلیزادە
سکرتێری کۆمەڵە
( رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)
١٦/٠٨/٢٠٢٢




