٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێكهاتەكان: پارتی زامنی پاراستنی مافەكانمانە

سەرچاوە: KDP.info

لایەنە کلد و ئەرمەنەکانی کوردستان بەبۆنەی ١٦ی ئاب دامەزراندنی پارتی رایدەگەیەنن پارتی زامنی پاراستن و بەدەست ھێنانی مافی گەلانی کلد ئاشوور، ئەرمەنە لەھەرێمی کوردستان و دەشڵێن، تا پارتی بمێنێ گەلی ئێمە لە کامەرانی دا دەژین.

جەنان جەبار، سەرکردە لە ئەنجوومەنی نەتەوەیی کلدان بۆ مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی"  ئێمە وەک پارتی ئەنجوومەنی نەتەوەی کلدان پیرۆزبایی دامەزراندنی پارتی دەکەین، ھەروەھا پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکەین و ھیوادارین کارکردنی ئێمە و پارتی بێمێنێتەوە بۆ پاراستنی بەروەندیە باڵاکانی گەلانی ھەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی، پارتی پێش ئەوەی بەرگری لە گەلی کورد بکات بەرگری لە مافی پێک ھاتەکانی کردوە، قوربانیانی پێشمەرگە لەپێناو بەرگری کردن لە کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا لەبیر ناکرێن.

لای خۆشیەوە فاھیک کەمال، نوێنەری ئەرمەنەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ئێمە بەناوی میللەتی ئەرمەنەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین، نزیکەی ٣٠٠ ساڵە ئێمە ھاتووینەتە ھەرێمی کوردستان و لەباب و باپیرانمان بۆمان دەرکەوتوە ھیچ وەک ئێستا میللەتی ئەرمەن لە کامەرانی دا نەژیاوە، چونکە پارتی بەردەوام بەرگری کردوە بۆ پاراستنی گەلی ئەرمەن.
فاھیک کەمال گوتیشی" ھەولی زۆر دراون دژی میللەتی ئەرمەن لە رێگە جیاوازەکان، بەڵام ئەوە پارتییە بەرگری کردوە و رێگەی نەداوە پیلانەکان دژی ئەرمەن و پێک ھاتەکان سەر بگرن، سەرکەوتنی پارتی زامنە بۆ پاراستنی ئێمەی ئەرمەن و ھەموو گەلانی دیکەی کوردستان.

 


قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار