٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

میسال ئالووسی بۆ KDP.info: پارتی داوای ئاشتی بۆ هەموو گەلان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

سەرکردەییەکی دیاری عیراقی باسی خەباتی پاڕتی دەکات و دەڵێت، پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی ئیرادەی قەومی کوردییە کار بۆ ئاوەدانی و خوشگوزەرانی و ئاشتەوایی و جێبەجێکردنی مەبادئی مافی مرۆڤ و  پێکەوەژیانی نێوان هەموو گەلەکان دەکات، لە مەبادئی پارتی دا هەمیشە ڕیز بۆ بەرامبەرەکەی هەبووە و براوی بە خەباتی سیاسیی و مەدەنی و دیموکراسی هەیەتی.

میسال ئالووسی بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی:'' ئەو کاتەی حزبە نەتەوەیی و شۆرەشگێرییەکان لە دوایی جەنگی جیهانی دووەم دەستیان بە چەک کرد بۆ تۆڵەکردنەوە لەو وڵات و ناوچانەی کە نەخۆشییان لەسەردەستیان دیتبوون، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان بەرەو دیموکراتیکردنی کۆمەڵگا و ئازادی کۆمەڵگا ڕۆیشت لە پێناو بونیادنانەوەی وڵات.

ئالووسی گوتیشی:'' سەرکردایەتیکردنی سەرۆک بارزانی سیاسەتێکی حەکیمانە و پاک هەیە، متمانەی بە پاراستنی مافی خەڵک و ئازادی و یەکترقبووڵکردن و ئاشتی هەیە سەرەرایی هەموو ئەو پیلانگێرییە ئیقلمییانەی هەن.

ئاماژەدا، سەرۆک بارزانی قوتابخانەیەکی شۆرەشگێرییە توانیووە بە عەقلانییەکی گەورە مامەڵە لەگەل پڕسە سیاسییەکانی کوردستان و عیراق و ناوچەکە بکات، بۆیەشە هەمیشە بروای بە ئاشتی و دیالۆگ هەبووە، بینیشمان ئەوە سەرۆک بارزانی بووە هۆکار هەرێمی کوردستان ڕۆژانە بەرەوپێشەوە بچیت.

کـــاروان بـــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار