"بە ھەوڵی فڕاکسیۆنی پارتی نزیکەی سێ ھەزار کەس دادەمەزرێن"
__2022_08_16_h14m33s48__ER.jpg)
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی نەینەوا ئاشکرایکرد، وەزیری تەندروستی عێراق رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی دوو ھەزار و ٨٠٠ دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی سنووری نەینەوای دەرکردوە دەشڵێ، پەرلەمانتارانی پارتی لە بەغدا رۆڵیان ھەبوە لەو دامەزراندنەی خەڵکی خۆمان لە سنوری مادەی ١٤٠.
ئەحمەد دووبەردانی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی نەینەوا بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" دوای ھەولێکی زۆری ئێمە و پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق توانیومانە ناوی دوو ھەزار و ٨٠٠ دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی سنوری مادەی ١٤٠ لە پارێزگای نەینەوا بۆ حکوومەتی عێراق بەرز بکەینەوە و پێش ماوەیەک فۆرمی دامەزراندن بۆ ئەو دەرچویانە پڕکراوەتەوە.
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی نەینەوا گوتیشی" لیستی ناوی دەرچوان رەوانەی وەزارەتی تەندروستی عێراق کراوە و لە ئێستادا پرۆسەی پاکسازی تێدا دەستی پێکردوە، چونکە ھەموو ناوەکان پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت لە ساڵی دەرچوون و پشتڕاستکردنەوەی بروانامەکانیان.
ئەحمەد دووبەردانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" وەزیری تەندروستی لیستی ناوەکانی پەسەندکردوە و تەنیا ماوەتە پرۆسەی وردبینی لە لیستی ناوەکان ئەوەیش کۆتایی بێت ئەگەر ھیچ ناوێک کێشەی نەبێت ھەمویان دادەمەزرێن لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی عێراق پەرلەمانتارانی پارتیش رۆڵی سەرەکیان ھەیە لەو دامەزراندنە.
قائید میرۆ




