ڕاگەیاندنی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی (تەلەفزیۆنی قەڵات) پیرۆز دەکات

هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (١٥)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی (تەلەفزیۆنی قەڵات)، برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی کەناڵەکە دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و تێکڕای کارمەندان و هونەرکاران لە کەناڵی تەلەفزیۆنی قەڵات..
بە بۆنەی (١٥)هەمین ساڵیادی دەستبەکاربوونی (تەلەفزیۆنی قەڵات)، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بینەرانی کەناڵەکەتان دەکەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو بە بەرنامە و پلانی نوێ هەنگاوی باشتر بنێن.
(تەلەفزیۆنی قەڵات)، یەکێکە لەو کەناڵە دیار و گرنگانەی رۆڵی دیار وکاریگەری هەبووە لە خزمەتگەیاندن بە هاووڵاتیان، بۆیە چاوەڕوانی دەزگاکەمان و بینەرانیشی ئەوەیە کە بە پلانێکی سەردەمی و گونجاو پێداچوونەوە بە بەرنامە و پرۆگرامەکانیدا بکرێت لە پێناو پێشخستن و زیاتر خزمەتکردنی بینەرانی و هاووڵاتیان بە گشتی.
دووبارە بەو بۆنەیەوە پشتیوانی خۆمان بۆ تەلەفزیۆنی قەڵات دووپات دەکەینەوە بە هیوای بەردەوامی و پێشکەوتن...
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٦ـی٨ـی٢٠٢٢




