بە بۆنەی 16ی ئاب ئەمڕۆ ئاهەنگێکی جەماوەری لە هەولێر ساز دەکرێت

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە پارکی شانەدەر لە شاری هەولێر، بە بەشداریی کۆمەڵێک سەرکردەی باڵای حزبی و حکوومی، ئاهەنگێکی جەماوەریی فراوان بە بۆنەی 16ی ئاب، یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی، ساز دەکرێت.
بڕیارە ئاهەنگەکە ئەمڕۆ سەعات 6:00ی ئێوارە بە بەشداریی سێ هونەرمەند ساز بکرێت، کە ئەوانیش بریتین لە، کارمەند رەواندزی، ئاوات بۆکانی، عەمار کۆڤی، کە لەو ئاهەنگە جەماوەرییەدا کۆمەڵێک گۆرانی پێشکەش دەکەن.
هاوکات هەر لەو ئاهەنگەدا چەندین چالاکی ئەنجام دەدرێن، لەوانە هەڵدانی یاریی ئاگرین و چەند چالاکییەکی دیکە.
ئەمڕۆ 16ی ئاب، 76 ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا تێپەڕ دەبێت و هاوکات ڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانییە.
بڵند ئیبراهیم




