٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەبۆنەی ٧٦مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادرانی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازین لە کاروانی خەباتدا بۆ خزمەتکردنی زیاتری گەلەکەمان. 

ھیوادارین ئەم ساڵیادە ببێتە ھەوێنی پێکەوەژیان و وەلانانی ناکۆکیەکان و رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ گفتوگۆی بنیاتنەرانە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی تری سەر گۆڕەپانی سیاسی وڵاتدا بە ئامانجی بەدیھێنانی مافەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان و گەلانی عێراقدا.

دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەم

 

قوباد تاڵەبانی 

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 

هەواڵی پەیوەندیدار