٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ زیادکردنی جموجۆڵی بازرگانی هەموو ئاسانکاریەک بۆ بازرگانان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_ بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، بۆ ئەوەی جموجۆڵی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان زیاتر بێت، هەموو ئاسانکاریەک بۆ بازرگانان دەکرێت و لەئێستادا پێویست ناکات بگەڕێنەوە بۆ هەولێر و لە پارێزگاکانی خۆیان مامەڵەیان بۆ دەکرێت، بۆیە جوڵەی بازرگانی زیادی کردووە.

نەزاد شێخ کامیل، بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی لەئێستادا ئاسانکاری تەواو بۆ بازرگانان دەکرێت و لەئێستادا بازرگانان لەپارێزگاکانی خۆیان مۆڵەت وەردەگرن و باجیان لەسەر هەڵگیراوە و هەر بازرگانێکیش کێشەیەکی هەبێت ئاسانکاریمان بۆ کردوون بۆ ئەوەی کێشە دروست نەبێت لەبەردەم بازرگانیکردنیان.

نەوزاد شێخ کامیل گوتیشی، ئێستا رۆتینیات کەمبووە بۆ کاری بازرگانیکردن لە هەرێمی کوردستان و کار دەکەین بۆ ئەوەی زیاتریش کەمبکەینەوە، بۆ ئەوەی جموجۆڵی بازرگانی زیاتر بێت و بێگومانیش زیاتر بووە کە ئەمساڵ نزیکەی 2هەزار مامەلەی بازرگانی ئەنجام دراون.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار