کادیرانی پارتی: پارتی هەمیشە سەرمەشق بووە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی چین و توێژەکانی کۆمەڵگاکەمان

بەیانی 16ـی ئاب 76 ساڵ تێپەردەبێت بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕێبەرایەتی سەرۆک مستەفا بارزانی، کچان و کوڕانی کورد پێگەی گرنگیان لەناو پارتی هەبووە هەیە، هەمیشە خوێنی تازە دەکەنەوە بە دەماری پارتیدا و ئەو حزبەی پاش 76 ساڵ لە دامەزراندنی هێزێکی گەورە و پڕ لە کچان و کوڕانی نیشتیمانە کە خەبات دەکەن بۆ پێشخستن و پاراستنی قەوارەی کوردستان.
شاد ڕزگار بەرپرسی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجەیی یەکێتیی ئافرەتان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند:"رۆژی پڕشكۆی دامهزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، خاوهن مێژووی دوورودێژی داکۆکێکردن و قوربانیدان و بەرگریکردنە لە خاکی پێرۆزی کوردستان، وهك یهكێتی ئافرهتانی كوردستان، بهردهوام جێبهجێكاری كارنامه و ئامانجهكانی پارتییمان دهبین و درێژهپێدهری رێباز و ئهو خهباته دهبین كه 76 ساڵه لهپێناو ههبوونی كوردستانێكی ئازاد و سهربهخۆ خهبات دهكات و بۆته چهترێك بۆ كۆكردنهوه تهواوی بیرۆبۆچوون و ئایدیا جیاوازهكان و، باوهری تهواوی به پرسی ئافرهتان ههیه، لهو دیدگایهوهیه ئێمهش كاردهكهین بۆ پاڵپشتیكردن و چهسپاندنی هزری مرۆڤسالاری و یهكسانی جێندهری له سهرجهم جومگه و دامهزراوهكاندا".

شاد حەمەمین بەرپرسی ناوچەی هەڵەبجەیی یەکێتیی قوتابیان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند:"٧٦ ساڵ پێش ئێستا لەسەر دەستی باوکی ڕۆحی نەتەوەیی گەلەکەمان بارزانی نەمر پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزراوە،ئەم پارتە بڕوای بهمافهكانی مرۆڤ و دادپهروهریی كۆمهڵایهتی و ئازادییهكانی تاك و مافی نهتهوهییی كورد و نهتهوهكانی تر ههیه له بڕیاردانی چارهنووسیاندا، هەروەها گرنگی بەتەواوی چین و توێژەکان دەدات لە پێناو بەدیهێنانی مافەکانیان خەبات بکەن، نموونەی ئەمەش ٧٦ ساڵ پێش ئێستا بارزانی نەمر هەست بە زەروریەتی بوونی قوتابیان و لاوان و ئافرەتان دەکات و بڕیاری درووست بوونی ڕێکخراویان بۆ دەدات تاکو لەو ڕێیەوە داوای مافەکانیان بکەن بە شێوەیەکی مەدەنیانە".
تاڤان بارزان کادیری پێشکەوتووی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە، لای خۆیەوە دەڵێ:" مێژووی پرسەروەری پارتی شایدی دەدات ئەو حزبە هەموو هەنگاوەکانی بۆ ڕزگاری تاکی کورد و سەربەخۆی کوردستانە، دەستەبەرکردنی هەموو مافەکان بۆ چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، ئێمەی لاوان هەمیشە پێگەمان لەناو پارتی دیار بووە پارتەکەمات بڕووای وایە لاوان سەرمەشقی بەرەو پێشبردن و دەوڵەمەندکردن و پارێزەری قەوارەی هەرێمی کوردستانە، ئێمەی لاوان بە ڕێنمایەکانی سەرۆک بارزانی بەردەوام کاردەکەین بۆ پێگەیاندنی کادیری پێشکەوتوو لە هەموو بووارەکان بۆ خزمەتی کوردستان، بۆیە هەموو تاکێکی کورد یادی پارتی پیرۆز تەماشا دەکات و بەهێزی پارتی بەهێزی کوردستانە لەسەر ئاستی عێراق و دەوڵەتانی ئیقلیمی و جیهانی".

ئارام خارگێڵانەی کادیری پێشکەوتووی پارتی لە هەورامان دەڵێ:"76 ساڵ بۆ گەل و لە پێناو گەل دروستبوونی تاکە پارتی داکۆکیکار لە ماف و ئازادی گەلی کورد، پێش ئەوەی پارتی حزبێکبێت، موئەسەسەیەکی تۆکمەی خۆڕاگرە لە هەمبەر ئەو هەموو جەورەی بەرامبەر بە کوردستان کراوەو دەکرێت، ئەو هەنگاوانەی کە کورد ناویەتی بۆ بەنەتەوەیی بوون پارتی پێشەواو ڕابەری بووە و ئەو کاروانە بە سەربەخۆیی کوردستان و مافی ڕەوای گەلەکەمان لەنگەر دەگرێت، کوردبوون و پارتی بوون دوو دوانەی لێکدانەبڕاو دەبن".
عەزیز ڕەسووڵ




