"ئافرەتان" پارتی گرینگی بە پێگەی ئافرەتداوە"
__2022_08_15_h15m40s19__ER.jpg)
لەیادی ١٦ی ئاب ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئافرەتانی نێو پارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ئافرەت رۆڵێکی گەورەی لە نێو ریزەکانی پارتی ھەبوە و دەشڵێن، پارتیش ھەمیشە کاری بۆ پێگەیاندن و بەرەو پێشبردنی چینی ئافرەتان ھەبوە.
شەیما مستەفا، ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بۆ مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی" لەسەرەتای دامەزراندنی پارتی ئافرەت رۆلێکی بەرچاوی ھەبوە لە خەباتی سیاسی و جەماوەری، ھەمیشە پارتیش گرینگیەکی تایبەتی بە رۆڵی ئافرەت داوە لەنێو شۆڕشدا، لەپێناو خزمەت کردنی زیاتری چینی ئافرەتانیش بە فەرمانی بارزانی نەمر یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دامەزراوە، ئافرەتی کورد شان بە شانی پیاو بەشداری ھەموو کایەکی ژیانی سیاسی و سەربازی کردوە، زۆرن ئەو ئافرەتانەی لە شانە نھێنیەکانی نێو شار رۆڵی باڵایان بینیوە لە رێکخستن و ئەنجامدانی دەیان چالاکی.
شەیما مستەفا ئاماژەی بە رۆڵی ئافرەت لەسەردەمی شۆڕەش کرد و دەڵێ" رۆڵی ئافرەت لە لەسەردەمی ھەردوو شۆڕەشی ئەیلوول و گوڵان لەبیر ناکرێت کاتێک ھەموو ماڵێکی کورد ببۆوە بارەگای پێشمەرگە و ئافرەت خزمەتی ھێزی پێشمەرگەی دەکرد، لەو پێناوەدا دەیان ئافرەت کورد گیانی خۆیان کردە خاکی پیرۆزی کوردستان.
نەفیسا گەردی، کادیرێکی دیکەی پارتیە و لەبارەی ٧٦ مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" پیرۆزبایی لە خۆم و ھەڤاڵانی پارتیمان دەکەن بەبۆنەوەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی، پارتی دەرفەتێکی زۆری بۆ ئافرەت رەخساندوە و ھەمیشە پێداگیری لەسەر پێگەی ئافرەت دەکات لە ناوەندە سیاسی و حکوومیەکاندا، ئەمجارەش پارتی بڕیاری داوە ٢٥%ی ئەندامانی کۆنگرەی ١٤ ئافرەتبن ئەوەیش مانای ئەوە دەگەیەنێ پارتی بەردەوام دەبێت لەسەر رەخساندنی دەرفەت بۆ ئافرەت.
زلێخا سەید حوسێن، کادیری پارتی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت" زۆرن ئەو ئافرەتانەی گیانی خۆیان کردووتە قوربانی رێگای رزگاری کوردستان، پشکی شێری خەبات و قوربانیدانی ئافرەتیش بەر پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتوە، شەھید لەیلا قاسم و دەیان و سەدان شەھیدی دیکەی ئافرەت بەلگەی حاشا ھەلنەگرن بۆ خەباتی ئافرەتان، ١٦ی ئاب لای من رۆژێکی پرشگدارە لە مێژووی گەلی کوردستاندا، چونکە ئەو رۆژە بۆە سەرەتایەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی زۆڵم و زۆری نەیاران و تێکوشان بۆ بەدەست ھێنانی مافی گەلێکی چەوساوە.
قائید میرۆ




