٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت پێشوازیی لە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە 14 ی ئاب مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان،  پێشوازیی لە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کرد.

لە دانیشتنەکەدا دوا رەوشی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا گفتوگۆی لەسەر کرا.

سەرۆکی ھاوپەیمانێێ فەتح ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیەکەی رۆلێکی کارایان لە هاوکێشە سیاسییەکانی عێراقدا هەیە، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەکان و پێکهاتەکانی عێراق ڕێگەی گفتوگۆ بگرنەبەر  و هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە تاکو عێراق لەو دۆخە مەترسیدارە رزگار بکەن.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پالپشتیی حکومەتی هەرێمی بۆ هەموو جۆرە دانوستان و گفتوگەیەک دەربڕی کە لە سەر بنەمای یەکترقبولکردن و بەهێز کردنی متمانەی نێوان گشت پێکهاتەکانی عێراق بێت. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە پێکهاتەکانی عێراق زۆر بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە کە دەکرێت ببنە بنەمای لەیەکتر نزیکبوونەوە و چارەسەری کێشەکان.
سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە جێبەجێ کردنی دەستور لە بەرژەوەندیی هەموو پێکهاتەکانە و عێراق دەخاتە سەر ڕاستەڕێی پێشکەوتن و بووژانەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار