له هه‌فته‌یەکدا زیاتر له سێ ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتییان دابین كراوە

ھەولێر-KDP.info- فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا توانراوه بڕی سێ ملیۆن و 200 هەزار و 676 مه‌تر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگه‌ی 78 پڕۆژه‌ی ئاو و پێنج هەزار و 746 بیر و دابەشکردنی ئاو بە تەنکەر دابین بكرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزار، وەکو وەزارەتێکی خزمەتگوزاریی، بەردەوامە لە پێشکەش کردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان و شاره‌وانییه‌کانییەوە و ڕۆژانه‌ش چه‌ندین كار و چالاكی تایبه‌ت به ژیانی هاووڵاتییان ئه‌نجام ده‌دات، له ناویشیاندا دابینكردنی ئاوی خاوێن و پاكڕاگرتنی شار و شارۆچكه و شاره‌دێكان له ڕێگه‌ی تیمه‌كانی شاره‌وانیی و لادانی زێده‌ڕۆییه‌كان و چه‌ندین لایه‌نی دیكه‌ی خزمه‌ت گوزاری.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزار، له ماوه‌ی 5 تاوەکو 11ی ئابی 2022، چه‌ندین خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییان له سه‌رجه‌م ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كردووه، به شێوه‌یه‌ك له سێکتەری ئاو و ئاوه‌ڕۆ، توانیویه‌تی له‌م ماوه‌یه‌دا بڕی سێ ملیۆن و 200 هەزار و 676 مه‌تر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگه‌ی 78 پڕۆژه‌ی ئاو و پێنج هەزار و 746 بیر و دابەشکردنی ئاو بە تەنکەر دابین بكات، هەروەها له‌م ماوه‌یه‌دا دوو هەزار و 542 پشکنینی بۆ کوالێتیی ئاوی بەرهەمهاتو لە ڕێگه‌ی تاقیگەکانییه‌وه ئه‌نجامداوه.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزار، به‌سه‌رپه‌رشتی تیمه‌كانی و له ڕێگه‌ی شاره‌وانی و كۆمپانیاكانی خاوێنكردنه‌وه توانیویه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان نزیکەی 21 هەزار و 167 تۆن زبڵ و خاشاک كۆبكاته‌وه و چاره‌سه‌ریان بكات و داپۆشینیان بۆ بكات، هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا نزیکەی 296 زێدەڕۆیی و سەرپێچی (خان‌و، کابینە، عەرەبانە)ی لاداوه کە کرابوونه سەر موڵکی گشتیی، یان پابەند نەبون بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ.
سه‌باره‌ت به كه‌رتی گه‌شتوگوزار توانراوه چه‌ندین چالاكی ئه‌نجام بدرێت، له‌وانه‌ش، پێدانی 15 مۆڵەتی کارکردنی گەشتیاری، نوێکردنەوەی 18 مۆڵەتی کارکردنی گەشتیاری، 126 مۆڵەت لەژێر مامەڵەدایە، ئەنجامدانی کاری پشکنین بۆ 88 هەزار و 307 بنکە و کۆمپانیا و نوسینگەی گەشتیاری، 9 چالاکیی بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی پارێزگاکان و لیژنە تایبەتەکانی قائیمقامییەتەکان ئه‌نجامدراوه.
ڕامان وریا




