پرسەنامەی پارتی، بۆ کۆچی دوایی نووسەر و رۆشنبیر، خوالێخۆشبوو (ئەبوبەکر جاف)

ھەولێر-KDP.info- بەھۆی کۆچی دوایی نووسەر و کەسایەتی رۆشنبیر، خوالێخۆشبوو ھەڤاڵ (ئەبوبەکر جاف) مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو کرد.
دەقی پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بەڕێزان خانەوادەی ھەڤاڵ (ئەبوبەکر جاف)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و کەسایەتی رۆشنبیر، خوالێخۆشبوو ھەڤاڵ (ئەبوبەکر جاف) کارگێڕی لقی ٤ـی پارتیمانمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنا و ھاوکارانی خوالێخۆشبوو و، سەرجەم ھەڤاڵانی لقی ٤ـی پارتیمان دەکەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
خوالێخۆشبوو (ئەبوبەکر جاف) کادیرێکی دڵسۆز و پێگەیشتووی پارتیمان و، رۆشنبیر و نووسەرێکی بەھەڵوێست و نیشتمانپەروەر بوو، لە خودای گەورە داواکارین روحی پاکی بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە خانەوادە بەڕێزەکەتان و ھەموولایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان




