٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ KDP: ھاوردەکردنی ماسی بەپێی رێنمایەکان دەستیپێکردۆتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، لە ئێستادا بەرھەمی ماسی ساڵانە شەش ھەزار تەنە و پێویستمان بە ١٠ تا ١٢ ھەزار تەن ھەیە، بۆیە کار دەکەین بۆ زیادکردنی بەرھەم بۆ ئەوەی پێویستمان بە ھاوردە نەبێت و ھەرکەسێکیش بیەوێت پڕۆژەی بەرھەمی ماسی ئەنجام بدات ھەموو ئاسانکاریەکی بۆ دەکەین.

سیروان سەعید، بەڕێوەبەری سامانی ماسی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێستا رێگە بە ھاوردەکردنی ماسی دەدرێت ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخ ھەیە و بەرھەمی خۆشمان لە ئێستاوە دەکەوێتە بازار، کە نرخی یەک کیلۆ ماسی شەش تا حەوت ھەزار دینارە، چونکە بەھۆی رێگریکردن لە ھاوردەی ماسی نرخەکەی گران ببوو، ئەمەش بەھۆی نەخۆشی ھاوردەکردنی لە عێراق و ئێران بۆ ھەرێم قەدەغەکرابوو ئێستا نەخۆشیەکە نەماوە و ھاوردەکردن بەپێی رێنمایەکانی خۆمان دەستیپێکردۆتەوە".

سیروان سەعید گوتیشی: "ساڵانە بەرھەمی خۆماڵی ماسی دەگاتە شەش ھەزار تەن، کە ٤٠٦ پڕۆژەمان ھەیە کە مۆڵەتیان ھەیە و ھەوڵیش بەردەوامە کە پڕۆژەی زیاتر ئەنجامبدرێت و ھەرکەسێکیش پڕۆژە بکات ئاسانکاری دەکەن و دەستکاری رێنمایەکانیشمان کردووە بۆ ئەوەی خەڵک زۆرترین پڕۆژە ئەنجامبدرێت و ساڵانە بەپێی دۆخی دارایی خەڵک خواست ھەیە کە دەگاتە ١٠ تا ١٢ ھەزار تەن".

سەعید باسی لەوەشکرد: "کاری جدی دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین بەرھەمی ناوخۆ بگەینە ئەو ئاستەی کە پێداویستی ناوخۆ پڕبکاتەوە و پێویستمان بە دەرەوە نەبێت و ھاوردە بکەین، ناوبراو گوتیشی، ئەمساڵ ٢٠ ھەزار پەنجە ماسیمان لەسنووری ھەولێر خستە ناو بەنداوەکان و لە سلێمانی و دھۆکیش بەھۆی نۆژەنکردنەوەی پەنجە ماسیمان نەخستە بەنداوەکانی ئەوان".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار