پرسانەمەی مەسروور بارزانی بۆ کۆچی دوایی ئەبوبەکر جاف

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و ئاشنایانی نووسەری کۆچکردوو ئەبوبەکر جاف کرد.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕووناکبیری ناسراوی کوردستان ئەبوبەکر حەسەن جاف-م بیست، کە ھەمیشە بە نووسین و ھەڵوێستەکانی، داکۆکی لە کوردستان و پرسە نیشتمانییەکان دەکرد.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان




