كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه چوو

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/8/10 به سه‌رپه‌رشتیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى خاتوو جینین پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له وته‌یه‌كدا سوپاسى خاتوو پلاسخارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كرد بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى بانگهێشتى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و هیواى خواست لایه‌نه سیاسییه‌كان بگه‌نه لێكگه‌یشتنێك بۆ دیاریكردنى كاتى هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان و جه‌ختى له گرنگیى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و گوتی: دواکه‌وتنی هه‌ڵبژاردن زیان به ناو و پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.

لاى خۆیه‌وه خاتوو پلاسخارت وته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى گرنگیى گه‌یشتنى لایه‌نه‌كان به لێكگه‌یشتنێك له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنى كاتى ئه‌نجامدانى كرده‌وه و هه‌موو پشتگیرییه‌كى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ به زووترین كات بگه‌نه ئه‌نجامێك، چونكه زۆر كات له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
پاش ئه‌وه‌ى به‌ڕێز مسته‌فا سه‌ید قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕاپۆرتى لیژنه‌ى ڕاسپێردراوى سه‌رۆكایه‌تى بۆ پرسى هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش كرد، لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ڕا و بۆچوونیان له‌مباره‌یه‌وه خسته ڕوو و سوپاسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیان كرد بۆ هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامى كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكانیان به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا.
له كۆتاییدا بڕیار درا سه‌ره‌تاى ئه‌یلوولى داهاتوو دوایین كۆبوونه‌وه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ته‌واوى بابه‌ته‌كانى په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت، تا ئه‌وساش سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان، به هاوکاریی تیمی پسپۆڕی یوونامی له گفتوگۆ و ئاماده‌كارى به‌رده‌وام ده‌بن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق




