بەرهەمی ئەمساڵی پەتاتە لە سنووری دهۆک دەگاتە 120 هەزار تەن

دهۆک_KDP.info_ بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک دەڵێ، ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای دهۆک 27 هەزار دۆنم زەوی کراوەتە پەتاتە و بەرهەمیشی 120هەزار تەن بووە و نرخەکەشی زۆر باشە و بەرهەمەکە ساخ دەبێتەوە و بۆ خوار و ناوەڕاستی عێراقیش دەڕوات.
ئەحمەد جەمیل ، بەرێوبەری کشتوکاڵی دهۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمساڵ لەسنووری پارێزگای دهۆک 27هەزار دۆنم زەوی کراوەتە پەتاتە کە بەرهەمیشی باش بووە کە دەگاتە 120هەزار تەن و نرخەکەشی زۆر باشە کە 450تا550هەزار دینار دەست پێدەکات.
ئەحمەد جەمیل گوتیشی، جگە لەوەش بەهەزار هەلیکاری بۆ خەڵک رەخساندووە و بەرهەمەکە زۆر باش لەناوخۆ ساخ دەبێتەوە و بۆ خواروناوەڕاستی عێراقیش دەڕوات، بەڵام هێشتا بۆ دەرەوە ناروات، چونکە لەناوخۆی هەرێم و عێراق ساخ دەبێتەوە.
بڵند ئیبراهیم




