پارە بۆ دروستکردنی رێگای خاڵی سنووری سەر زێرێ تەرخانکرا

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری رێگاوبانی دھۆک رایگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٣٨ ملیار دیناری تەرخانکردووە بۆ دروستکردنی رێگا بۆ خاڵی سنووری سەر زێرێ و ئێستا لە قۆناغی تەندەرین دایە و بۆ بەڵێندەرێک دەربچێت و کارەکە جێبەجێ دەکرێت.
بەڕێوەبەری رێگاوبانی دھۆک، خەدیجە محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پارە بۆ دروستکردنی رێگای خاڵی سنووری سەر زێرێ تەرخانکراوە، کە لە خاڵی سنووری دەستپێدەکات تا دەگاتە رێگای سەرەکی کانی ماسێ، کە ئێستا پارەکە تەرخانکراوە و لە قۆناغی تەندەرین دایە و بۆ بەڵێندەرێک دەربچێت دەست بە دروستکردنی دەکرێت و رێکارەکانیش تەواو بووە".
خەدیجە محەمەد گوتیشی: "٣٨ ملیار دیناری بۆ تەرخانکردووە و رێگاکە ٨ کم دەبێت و سوودێکی زۆری دەبێت و دەبێتە ھۆی ئاسانکاری بۆ ھاتووچۆ لە رێگای ئەو خاڵە سنووریە".
بڵند ئیبراھیم




