قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەریم سنجاری دەکات

ھەولێر-KDP.info- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەھۆی کۆچی دوایی خوشکەکەیەوە پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی کەریم سنجاری کرد.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێز کاک کەریم سنجاری
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو (ئەمیرە)ی خوشکی ئازیزتان نیگەران و دڵگران بووم. بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەى خۆتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و هیواخوازم ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشتی بەرین بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران




