بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەریم سنجاری دەکات

ھەولێر-KDP.info- بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەھۆی کۆچی دوایی خوشکەکەیەوە پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی کەریم سنجاری کرد.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێز کاک کەریم سنجاری
بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی (خاتوو ئەمیرە)ی خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆئەم خەمە پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵەكەتان دەكەم.
لەخوای گەورە داواكارم رۆحی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە هەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٨ی ئابی ٢٠٢٢




