٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرخۆشی لە ھەڤاڵ کەریم سنجاری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-ھەڤاڵی بەڕێز کەریم سنجاری بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ئەمیرە)ی خوشکی بەڕێزتانمان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی خۆمان و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیمانەوە پرسە و سەرخۆشی لە به‌ڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین. لە خودای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەوایی بە بەڕێزتان و خانەوادە و بەھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوشکی کۆچکردویشتان بە بەهەشتی بەرین شادبکات.

انا للە و انا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار