٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"مۆنیۆمێنتێک بۆ شەھیدانی ئاشووری دروست دەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

بەر لە ٨٩ ساڵ کریستیانەکانی قەزای سێمێلی پارێزگای دھۆک لە لایەن دەستەڵاتدارانی ئەوکاتی عێراق لەنێو بران و کریستیەکانیش دەڵێ، ئەو زۆڵمەی بەرامبەر بە گەلی ئێمەکراوە کەم وێنەیە لە مێژوودا، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش مۆنیۆمێنتێک لەو شوێنەی کارەساتەکەی روویداوە دروست دەکات.

رۆژی ٧ی ئابی ساڵی ١٩٣٣ لەلایەن لەشکری ئەوکاتی عێراقەوە لە کردەوەیەکی دوور لە ھەموو بەھایەکی مرۆڤایەتی دا لە سنووری قەزای سێمێلی پارێزگای دھۆک ژمارەیەکی بەرچاوی ھاوڵاتیان کریستیان لەنێو بران.

وەحیدە ئاقوو، پەرلەمانتاری پێشووی کریستیان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت" رووداوەکە کەم وێنەبوە لە مێژووی ھەرێمی کوردستاندا، تێدا دەیان ھاوڵاتی ئاشووری بونەتە قوربانی و وەک دەگێڕنەوە  کاروانێکی سەربازی عێراقی لە قەراخ گوندێکی سێمێل تێپەڕیوە و لەوکاتەدا تەقینەوەیەک روویداوە سەربازانی عێراقیش بەفەرمانی ئەفسەرەکەیان ھەموو خەڵکی گوندەکەی کۆمەل کوژ کردوە، کە ھەموو دانیشتوانی ئاشووری کریستیان بوون.

لای خۆشیەوە د. عەلی تەتەر پارێزگاری دھۆک لە لێدوانێکی بە بۆنەی ٨٩ ساڵوەگەڕی کارەساتی سێمێل رایگەیاند" کارەساتی سێمێل شەرمەزار  دەکەین و سەری رێز نەوازش دادەنوێنین بۆ شەھیدانی کریستیان، پلانی حکوومەتی خۆجێی دھۆک ئەوەیە بۆ ساڵی داھاتوو مۆنیۆمێنتی شەھیدانی ئاشووری  لەشوێنی کۆمەل کوژی سێمێل تەواو دەکرێت و ساڵانە لەو شوێنە یادی کارەساتەکە دەکرێتەوە.
قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار